٢٥ ئەیلوول ٢٠٢٢ - ١٩:١٦
ئەگەر ئەمریکا ڕاستییەکان ببینێت، ڕێککەوتن دەکرێت

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ڕێککەوتن دەکرێت، بەڵام ئەگەر ئەمریکا ڕاستییەکان ببینێت و بڕیار بدات.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاپۆرتێکی تویتەریی لە دیدارەکانی خۆیی لە نیۆیۆرک بڵاو کردەوە.

ناوبراو نووسی: ئەمڕۆ لە نیۆیۆرک لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی کوەیت، ئیمارات، ئێریترە، ئەرمینیا، ئۆگاندا، سریلانکا، نیکاراگوئە، ڤێنزۆئێلا و عێراق دیدار و گفتوگۆم هەبوو.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی جەختی کرد: جگە لە لێدوان لە کۆبوونەوەی وڵاتە بێ بەڵێنەکان وەڵامی پرسیارەکانی نیۆیۆرک تایمزم دایەوە. ڕێککەوتن دەکرێت بەڵام ئەگەر ئەمریکا ڕاستییەکان ببینێت و بڕیار بدات.

342/